لە سلێمانى چوار ئەندامى خێزانێک بە هۆى شۆرتى کارەبا گیانیان لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى شۆرتى کارەبا، لە گەڕەکێکى پارێزگاى سلێمانى باوک و دایک و دوو منداڵیان گیان لەدەست دەدەن، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانێش دەڵێت، تەرمەکان دەبەینە پزیشکى دادى بۆ ئەوەى لە هۆکارى رووداوەکە دڵنیا ببینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى/تشرینى یەکەم/2022) سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، هیچ ئاسەوارێک لە جەستەى هەر چوار تەرمەکەوە نییە، بۆیە ڕەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراون، بۆ ئەوەى هۆکارى گیان لەدەستدانیان یەکلایی بکرێتەوە.

بەپێى وتەى یەکێک لە دراوسێیەکانى ئەو خێزانە، تا دوێنێ شەویش هیچ کێشەکیان نەبووە، و باوکەکە پاسەوانە و دایکەکەش فەرمانبەرە و منداڵەکانیشى قوتابین.

بەپێى لێدوانى خزمێکى ئەو خێزانە، گومان دەکرێت هۆکارى گیان لەدەستدانیان بگەڕێتەوە بۆ شۆرتى کارەبا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین