پەرلەمانى کوردستان بۆ بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان، بۆ درێژکردنەوەى تەمەنى خۆى، ئەمڕۆ بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى درێژکردنەوەى ماوەی یاسایی پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى/تشرینى یەکەم/2022) پەرلەمانى کوردستان دەنگ لەسەر درێژکردنەوەى تەمەنى ماوەى یاسایى خۆى دەدات و بەپێى ڕاگەیێندراوەێکى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، بانگهێشتى ئەندامانى پەرمان دەگات بۆ "دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پەرلەمانى کوردستان، "بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)" تەوەرى دووەمى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان دەبێت.

دەقى بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان:

به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱۰/٩ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین