فه‌ره‌نسا: رێكه‌وتنی توركيا و ليبيا پێشێلكردنى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه‌ تورکیە
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا  رايگه‌ياند، "ئەو رێككەوتن و یاداشتنامه‌ی لێكتێگەیشتنەی توركيا و ليبيا له ‌بوارى هايدرۆكاربۆنه‌كاندا واژۆيان كردووه‌، پێشێلكردنى ياساى ده‌ريايى نێوده‌وڵه‌تييه‌."

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (هه‌شتى/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (ئه‌حوالی توركی) بڵاويكردۆته‌وه‌، له‌ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیێندراوێكدا دژ بە واژۆكردنی ياداشتنامه‌ى لێكتێگەیشتنی نێوان لیبیا و توركیا وەستاوەتەوە.

لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە، "ئه‌م ياداشتنامه‌يه‌، پێشێلكارییە بەرانبەر يه‌كێتى ئه‌وروپا و سه‌روه‌رييه‌كانى وڵاتانى ئه‌ندام، ئەوەش له‌گه‌ڵ ياساى نێوده‌وڵه‌تى بۆ بواری ده‌ريايى ناگونجێت  بۆ وڵاته‌ سێيه‌مه‌كان لێكه‌وتى ياساييى نيیه‌"

هەفتەی رابردوو شاندێكی توركیا كە پێكهاتبوو له‌ مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و فاتيح دۆنمه‌ز، وه‌زيرى وزه‌ و سامانه‌ سروشتيه‌كان و خه‌لوسى ئه‌كار وه‌زيرى به‌رگريى توركیا و مه‌همه‌ت موش، وه‌زيرى بازرگانى و فه‌خره‌دين ئالتون، به‌رێوه‌به‌رى په‌يوه‌ندييه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركیا و ئيبراهيم كاڵن، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركیا سەردانی لیبیان كرد، له‌م سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئەم وڵاتە كۆبوونه‌وه‌و یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەبواری هايدرۆكاربۆن واژۆكرد. 

لەسەر ئاستی حكومەتی لیبیا عه‌بدولحه‌ميد ديبه‌يبه‌، سه‌رۆك وه‌زيرانى ليبيا خۆشحاڵ بوو بە واژۆكردنی ئەم یاداشتە" گرنگ نییە ئەگەر هەندێك وڵات دژایەتی ئەو رێككەوتنەی نێوان ئێمە و توركیا بكەن." 

عه‌قيله‌ ساڵح، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌ تەبروق رايگه‌ياند، "حكوومه‌تى ديبه‌يبه‌ ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى به‌سه‌رچووه‌، ئه‌م رێككه‌وتنانه‌ى‌ واژۆكراوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ياسانن و ڕه‌تيده‌كه‌ينه‌وه‌"

هه‌روه‌ها فه‌تحى باشاغا به ‌سه‌رۆك وه‌زيران هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌لايان (TM)، باسى كۆتاییهاتنى حكومه‌تى ديبه‌يه‌ى كردوه‌، به‌ڵام هيچ جۆرێك باسى واژۆكردنى ڕێكه‌وتنه‌كانى لیبیای لەگەڵ توركيا نه‌كردووه‌.

لە ساڵی (2019) توركیا بەفەرمی رێككەوتنی سەربازی لەگەڵ حكومەتی لیبیا واژۆكرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی خەلیفە خەفتەر، كە هەوڵێ كۆنكتڕۆڵكردنی تەرابلوسی دەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین