گۆڕان هۆکارى واژۆکردنى پڕۆژەیاساى درێژکردنەوەى ماوەى یاسایى پەرلەمانى کوردستان خستەڕوو کوردستانی

نوچەنێت:

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بۆ دروستنەبوونی بۆشایی یاسایی و دەستوریی لە هەرێم، لەلایەکی دیکەش لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک و جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ" واژوویان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تشرینى یەکەم/2022) جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان و لە ڕاگەیندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە خستەڕوو.

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا سەبارەت بە درێژکردنەوەى ماوەى یاسایى پەرلەمان هاتووە، "فراکسیۆنی گۆڕان لە ساڵی (٢٠٢٠) پێشنیازی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی و هەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان، هاوکات لە (٣١ی٣ی٢٠٢١) پێشنیازی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، بەڵام ناکۆکی حیزبی بووە هۆی گوێنەگرتن لە پڕۆژەکانی گۆڕان."

ئەوەش هاتووە، "لەلایەک بۆ دروستنەبوونی بۆشایی یاسایی و دەستوریی لە هەرێم، لەلایەکی دیکەش لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک و جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لەوانە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت و ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، لەگەڵ تەواوکردنی پڕۆژەکانی ڕێگەوبان و چەند پڕۆژە یاساییەکی گرنگ لەوانە خانەنشینی هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ؛ یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان فراکسیۆنە پێکهێنەرەکانی حکومەت واژۆکرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین