رێبەر ئەحمەد: پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق تەنها پشکى لایەنێکى سیاسیى نییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تشرینى یەکەم/2022) رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى ئێستاى هەرێمى کوردستان و کاندیدى پارتى بۆ سەرۆک کۆمارى عێراق، لە دیدارى (پرسى کورد لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست) گوتى، "نابێت وا دابنرێت پۆستی سەرۆککۆمار تەنیا پشکی لایەنێکی کوردستانە، ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک کۆمار نوێنەری حیزبێک نییە، نوێنەری هەموو کوردە."
هەر سەبارەت بە پرسى سەرۆک کۆمار، رێبەر ئەحمەد زیاتر روونیکردەوە، "ئێمە ئامادەین ئەم دەنگدانە ببەینە نێو پەرلەمانی کوردستان و لەوێ یەکلایی بکەینەوە."
کاندیدى پارتى بۆ سەرۆک کۆمارى عێراق، دەربارەى دەسەڵاتى سەرۆک کۆمارى عێراقى گووتیشى، "سەرۆ کۆمارى عێراق دەتوانێت پارێزگارى لە مافى هەموو پێکهاتەکان بکات". دەشڵێت بەڵام، "لە خولى رابردوو سەرۆک کۆمارى عێراق لە جیاتى ببێتە مایەى چارەسەرى کێشەکان، بووە مایەى دروست بوونى کێشە."
رێبەر ئەحمەد جەختیشى لەوەکردەوە، "نابێ وا دابنرێت کە پۆستى سەرۆک کۆمار تەنها پشکى لایەنێکە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment