یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌و خوله‌ى ده‌دات کوردستانی

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى كوردستان كارنامه‌ى دانیشتنى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانى ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاساى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، د.رێواس فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتى گشت په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دانیشتنى ژماره‌ 11ى وه‌رزى پایزى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان ئاماده‌بن، كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو  9/10/2022 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌یش له‌ دوو بڕگه‌ پێكهاتووه‌ یه‌كه‌میان “ده‌نگدانه‌ لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان”.

بڕگه‌ى دووه‌میش “بەردەوامبوونه‌ لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان”.

به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانرێت له‌ واده‌ى خۆى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت، بۆیه‌ په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌دات ته‌مه‌نى ئه‌م خوله‌ درێژ بكاته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش ناكۆكى سیاسى دروست كردووه‌. 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین