پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
ئەمڕۆ شەممە (یەكی/تشرینی یەكەم/ 2022) نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەس و كاری ئەو پێنج پێشمەرگە كرد بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەست، لە بەشێكی پرسە نامەكە هاتووە، “بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەید سادق دەکەم و هاودهرد و هاوخەمیانم."
دەقی پرسەنامەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی:
بە داخێکی گرانەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی هەر پێنج پێشمەرگەی دلێر (تاهیر کاکەوڵا، جەمال جەلال حهمه، ئەردەڵان جەمال مهجید، توانا نەسرەدین حهمهد و سەروەر ئەنوەر مهحموود)م پێگەیشت کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێی دەربەندیخان بوونە قوربانی. بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەید سادق دەکەم و هاودهرد و هاوخەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیـرڤـان بـارزانـی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
1ـی ئۆكتۆبهری 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment