بە هۆى رووداوى هاتووچۆ پێنج پێشمەگەر گیانیان لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى پێکدانانى ئۆتۆمبێل، لەسەر ڕیگاى سەرەکى دەربەندیخان – سلێمانى، پێنج گیانیان لەدەستدا، بەپێى زانیارییەکانى هاتووچۆى دەربەندیخان هەر پێنج کەش لە قوربانییەکان پێشمەرگەن.

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/تشرینى یەکەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى دەربەندیخان ڕایگەیاند، بە هۆى رووداوێکى پێکدانان لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی سیارە، پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەک بە هاتووچۆى دەربەندیخان بە رووداوى ڕاگەیاند، سێ لە قوربانییەکان جلى سەربازییان لەبەردایە، لە ئێستا لێکۆڵینەوە دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنى تۆمەتبار دەستنیشان نەکراوە.

بەهۆى خراپى هەندێ لە ڕێگەوبانەکانى هەرێمى کوردستان و لێخوڕینى ئۆتۆمبێل بە خێراى لەلایەن شۆفێرانەوە، ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتییان بە رووداوى هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین