عێراق یه‌ده‌گى دراوى بیانى خۆى ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى كرد یه‌ده‌گى دراوى بیانى عیراق ده‌گاته‌ 56 ملیار دۆلار، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ له‌ ساڵى 2020 یه‌ده‌گى دراو له‌ عێراق به‌ رێژه‌ى 20% دابه‌زیوه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئادار له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى بانكى ناوه‌ندى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، یه‌ده‌گى دراوى بیانى عێراق ده‌گاته‌ 56 ملیار دۆلار.

باس له‌وه‌یش ده‌كات یه‌ده‌گى بیانى له‌ عێراق له‌ساڵى 2020 به‌ رێژه‌ى 20% كه‌مى كردووه‌، كه‌چى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هێشتا بڕه‌كه‌ى له‌ سنوورى گونجاو دایه‌.

سه‌باره‌ت به‌ جۆرى دراوه‌كان به‌رپرسه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى ئاشكراى كردووه‌، دراوى یوانى چینى یه‌كێكه‌ له‌و دراوانه‌ى كه‌ وه‌به‌رهێنانى پێ ده‌كرێت و به‌هۆى قه‌یرانى ئێستایشه‌وه‌ به ‌نیازن نییه‌ هیچ وه‌به‌رهێنانێك به‌ زێر بكات.

ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراق له‌ هه‌واڵێكدا له‌سه‌ر یه‌ده‌گى زێرى عێراق هه‌واڵێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "له‌ رێزبه‌ندى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌ پله‌ى چواره‌م دێت و له‌ دواى سعوودیه‌ و لبنان و جه‌زائیر"

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى سه‌باح، سعوودیه‌ 323.1 تۆن زێرى هه‌یه‌، لبنان 286.8 تۆن، جه‌زائیریش 173.6 تۆن زێرى هه‌یه‌، كه‌چى یه‌ده‌گى زێرى عێراق 96.4 تۆنه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین