سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات
ئەمڕۆ پێنج شەممە (29/ ئەیلوول/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزى ڤاتیكان لە عێراق كرد، لەو دیدارەدا باڵیۆزی ڤاتیكان پێزانینی بۆ پێگە و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی ئاشتیدا هەبوو و هەروەها وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ كولتووری پێكەوەژیانی گەلی كوردستان، سوپاسی گەلی كوردستانیشی كرد كە لە ڕۆژە سەختەكاندا باوەشیان بۆ سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێكهاتە جیاجیاكان و بە تایبەت كریستیانەكان كردۆتەوە.
لەبەرانبەر سەرۆك بارزانی ئاماژەى بە قووڵایی فەرهەنگی پێكەوەژیان لەناو گەلی كوردستان دا و جەختیشی لە سەر ئەوە كردەوە كە گەلی كوردستان لە برەودانی ئەو فەرهەنگە بەردەوام دەبێت و ئەگەر چەند دەنگێكی نەوازەش بۆ دژایەتی پێكەوەژیان هەبێت بەلای گەلی كوردستانەوە ئەو دەنگانە پەسەند نین.
لە بەشێكى ترى دیدارەكە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە پێویستە كێشەكانی عێراق لەسەر بنەمای گفتوگۆ و دەستوور چارەسەر بكرێت.
باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی گەلی كوردستان و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازی و میوانداریی قەداسەتی پاپا و هەر بەو بۆنەیەوە دیارییەكی تایبەتی پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment