ناتۆ: مه‌ترسى رژدمان له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى توركیا هه‌یه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى ناتۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپا دووپاتى له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا كرده‌وه‌ و گوتى، "مه‌ترسى رژدمان له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى توركیا هه‌یه"‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئادار، رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى كوێتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ستۆلتنبێرگ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپا باسى له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا له‌ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه‌.

ستۆلتنبێرگ گوتوویه‌تى، مەترسى رژدمان لە هەڵسوكەوتەكانى توركیا هەیە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دۆسیه‌ى كڕینى سیستەمى ئێس ٤٠٠ رووسى و بابه‌تى  مافەكانى مرۆڤ و دیموكراسى لە  ناوخۆى توركیا.

له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ ده‌كرێ  ناتۆ ببێتە سه‌كۆیه‌كى گرنگ بۆ گفتوگۆكردن و تاوتوێكردن و گفتوگۆى رژد دەربارەى پرسە ناكۆكەكان.

هاوپەیمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به‌ "ناتۆ" هاوپه‌یمانێكى به‌رگرییه‌ و له‌ 30 ئه‌ندام پێكهاتووە، توركیایش ئه‌ندامێتى ناتۆیه‌، لە ماوەى رابردوودا هەڵسوكەوتى توركیا لە ناكۆكى سنوورى ئاوى لەگەڵ یۆنانى ئەندام لە ناتۆ، هەروەها دەستوەردانى لە سووریا و  عێراق و ناگۆڕنۆى قه‌ره‌باخ بووه‌تە نیگەرانى هاوپەیمانى ناتۆ. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین