هەڕەشەكانى ئەمەريكا فرەجەمسەرى جيهانى بەهێزكرد
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
تيد سنايدەر، رۆژنامەنووسى ئەمەريكى لە نووسينێكى لە گۆڤارى (The American Conservative) دەڵێت، "سياسەتى ئەمەريكا بۆ دوورخستنەوەى ئەو وڵاتانەى دژى بوون بە شكستى هێنا و كاريگەرييەكانى بەتەواوى پێچەوانە بۆوە."
نووسەر لەو بابەتەى دەڵێت، "پلانى واشنتن بۆ گۆشەگيركردنى رووسيا هيچ پاڵپشتييەكى بەدەست نەهێنا تەنانەت ئەو وڵاتانەى بە هاوپەيمانى دادەندران، پاڵپشتيان نەكرد."
داواكانی ئەمەریكا لەلایەن هاوپەیمانییەكانییەوە پشتگوێ دەخرێت
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەو نووسەرە ئاماژە بەوە دەكات، "ئەمەريكا هيواخوازبوو بەهێز و هەژموونى خۆى جيهان ناچار بكات تاوەكوو رووسيا بخەنە بازنەی دەرەوە، بەڵام ئەو هيوايە بەديهێنانى سەخت بوو، كاتێك هەوڵى دا بڕوا بە وڵاتانی هاوپەیمانی بهێنێت، نەتوانی هندستان و تەنانەت توركياش بڕوا پێبهێنێت بۆ ئەوەى كرملين پەراوێز بخەن، بۆیە ئەو خواستەى نەهاتەدى."
لەلايەكى ترەوە ئەمەريكا هەوڵيدا چين پەراوێز بخات، تەنانەت لەو هەوڵەى وڵاتانی ئەوروپاش پاڵشتی ئەو داوایەیان نەكرد."
نووسەر نيگەرانە لەوەى بەڵێنەكانى ئەمەريكا بەرانبەر دۆخى ئێران و ڤێنزوێلا پێچەوانەى واقيعە، بۆيە هيچ پاڵپشتيەك بەدەست ناهێنێت.
سەبارەت بە لووتكەى شەنگەهاى سنايدەر روونيدەكاتەوە، "واژۆكردنى ياداشتى لێتێگەيشتن لەگەڵ تاران وا دەكات ئێران لەو نزيكانە ببێتە ئەندام لە رێكخراوێك كە نوێنەرايەتى لە (43%)ی دانیشتووانی جيهان دەكات، ئەندامبوون لەو رێكخراوەش بۆ هاوئاهەنگييە ئەوەش نابێتە پاراوێزخستنى ئێران، بەڵكو دەبێتە بەهێزبوونى پەيوەندييەكانى ئێران لەسەر ئاستى باڵا و هاوئاهەنگى ئابوورى لەگەڵ رووسيا و چين و هندستان."
رێكخراوی شەنگەهای نوێنەرايەتى لە (43%)ی دانیشتووانی جيهان دەكات
لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "ڤێنزوێلا پەيوەندى لەگەڵ كۆڵۆمبيا درووستكردووە، كە هاوپەيمانێكى سەرەكى ئەمەريكايە، جگە لەوەش پەيوەندى لەگەڵ مەكسيك و بيرۆ و هيندۆراس و شيلى روستكردووە، ئەوەش جياوازييەكى گەورەيە لەگەڵ ئەو هەوڵانەى واشنتن بۆ پەراوێزخستنى ئەو وڵاتانە، كە لە ئەنجام دا بۆتە هۆى بەهێزكردنيان و دروستكردنى بەريەكى گۆشەگيركراو، ئەو خواستەى ئەمەريكا بووە قووڵكردنەوەى فرەجەمسەرى لە جيهان، كە بەڵێنى دابوو قەدەغەى بكات."
سەبارەت بە فشارەكانى سەر رووسياش بەهۆى جەنگى ئۆكراينا ئەو رۆژنامەنووسە پێى وايە لەدواى دەستپێكردنى جەنگى رووسيا وڵاتانى رۆژئاوا فشارەكانيان لەسەر مۆسكۆ چڕكردەوە، زۆربەى وڵاتان سزايان خستۆتە سەر رووسيا و هەوڵى دۆزيينەوەى رێگەيەكيان دەدا بۆ ئەوەى دەستبەردارى وزەى رووسيا بن، بەڵام دەركەوت ئەو رێكارانە كێشەن بۆ ئەوروپا و ئەمەريكا، كە بووە هۆى زيادبوونى نرخى خۆراك و سووتەمەنى.
سەرچاوە: سپوتنیك
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment