وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هۆشداری دەداتە بزووتنەوی حەماس عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هەڕەشە لە بزووتنەوەی حەماس دەكات و دەڵێت، پێویستە دەستبەجێ ئەو (63) دیلەی لایەتی ئازادیان بكات، باخود وێران دەكرێن، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش رێوڕەسمی ئازادكردنی دیلەكان بە سووكایەتی ناودەبات.

ئەمرۆ یەكشەممە (23/شوبات/2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هێرشی توند دەكاتە سەر بزووتنەوەی حەماس و داوا دەكات دەستبەجێ دیلەكانی دیكەی ئیسرائیل ئازاد بكەن، ئەگەر ئازادیان نەكەن كۆتاییان پێ دەهێنرێت.

ماركۆ رۆبیۆ دەشەڵێت، حەماس ئەمرۆ شەش دیلی دیكە ئازاد دەكات، ئەوەش لەسایەی هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكایە، كە لە قۆناغی یەكەمی راگەیاندنی ئاگربەست (30) دیل ئازاد كراون، تاوەكوو ئێستاش نزیكەی دوو ئەوەندە دەستگیركراو لا ماوە، پێویستە دەستەجێ هەموویان ئازاد بكات.

ئادەم بوهلەر، نێردەی ئەمەریكی بۆ كاروباری دیلەكانی ئیسرائیل پشتگوێخستنی هۆشدارییەكانی دۆنالد ترەمپ و وەزیری دەرەوە لەلایەن حەماسەوە هەڵەیەكی كوشندەیە.

لە لایەكی دیكەوە نووسینگەی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بڕیاری دواخستنی ئازادكردنی زیندانیانی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت، تاوەكوو ئەو كاتەی بزووتنەوەی حەماس بڕیار دەدات دەستبارداری رێوڕەسمی ئازادكردنەكان دەبێت.

نووسینگەی سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بزووتنەوەی حەماس سوكایەتی بە دەستگیركراوەكان دەكات و بۆ برەودان بە ئامانجە سیاسییەكانی دەیقۆزێتەوە.

دەزگا راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووە، كە زیندانە فەڵەستینییەكان خراینە ناو ئۆتۆمبیل و پاشان گەڕیندراینەوە ناو زیندانەكانیان، چەند سەرچاوەیەكیش جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیلی لە دانیشتنی دوێنێ ئاگاداری سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیان كردووە كە ئازادكردنی فەڵەستینیەكان دوانەخات، چونكە ترسیان لە گێرانەوەی لاشەی دەستگیركراوەكان بۆ غەزە هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین