میدیاکانی ئیسرائیل: دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە بۆ ئێمە هەڕەشەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

میدیای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەیان زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیان لە سووریا دەگەیەنێت، باسیان لەوەشکردووە بانگەوازوکەی ئۆجەلان دەبێتە زیادکردنی دەسەڵاتی تورکیا لە ناوچەکە ئەمەش دەبێتە زیان گەیاندن بە سیاسەتی ئەمەریکا و ئیسرائیل.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجی ئاداری/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، میدیاکانی ئیسرائیل لە هەواڵێکدا هەڵسانگاندنیان بۆ بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە کردووە و رایانگەیاندووە ، کە بە دڵنیاییەوە گۆرانکارییەکی گەورە لە ناوچەکە دروست دەکات.

ڕۆژنامەی هائارتز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو گۆرانکارییە دەسەڵاتی تورکیا لە ناوچەکە زیاد دەکات و زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە سووریا دەگەیەنێت، دەشڵێت، "راگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پەکەکەوە تاڕادەیەک دەسەڵات لە سووریا بگۆرێت، پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەش کەمبکاتەوە."

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوە دەکات، لەسەردەمی رژێمی بەعس ئاسمانی سووریا بەهاوبەشی لەژێر کۆنترۆلی مۆسکۆ بوو و ئەوانیش ڕێگەیان بە ڕووی ئیسرائیل دانەخست بوو بەڵام لەئێستادا خەریکە باوردۆخەکە بگۆرێت تورکیا لەوانەیە لە بری رووسیا چاودێری ئاسمانی سووریا بەهاوبەشی بکات، ئەمەش ڕەنگە ببێتە داخستنی ئاسمانی سووریا بە ڕووی ئیسرائیل."

لە هەواڵەکە دا ئەوەش هاتووە، چەکدانانی پەکەکە دەبێتە گۆرانکارییەکی دراماتیک و تێکدانانی هاوسەنگی هێزەکان لە سووریا و پێگەی تورکیاش لە ناوچەکە زیاد دەکات و دەبێتە هاندانێک بۆ ئەوەی ئەمەریکا لە سووریا بکشێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین