مەسرور بارزانى ناوەڕۆکى سەردانییەکەى بۆ زاخۆ دەخاتەڕوو کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی  (26) ملیار و (500) ملیۆن دینار دادەنێت و دەشڵێت، "بەرپرسانم ڕاسپارد، هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان."

ئەمڕۆ سێشەممە (27/ئەیلوول/2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ناوەڕۆکى سەردانیەکەى بۆ زاخۆ دەخاتەڕوو و ڕایگەیاند، " لەگەڵ بەرپرسانی حکومی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووینەوە. دەستخۆشیم لە سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەرپرسانی دیکەی دەڤەرەکە کرد بۆ هەوڵ و ماندووبوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی کە لە ماوەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرنگیی لە ناو شاری زاخۆ و سنووری ئیداری ناوچەکە ئەنجام داوە."

مەسرور بارزانى، لە بەشێکى ترى نووسینەکەیدا باسى خەڵکى زاخۆ دەکات و دەڵێت، "خەڵکی زاخۆ قوربانییەکی زۆریان داوە و ڕۆڵێکی گرنگییان لە خەباتی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و شایەنی ئەوەن بە شێوەیەکی شایستە خزمەتیان بکرێت."

جەختیش لەوەدەکاتەوە، "بەرپرسانی دەڤەرەکەمان ڕاسپارد، کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان. دووپاتیشمان کردەوە کە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هاووڵاتییان، پێوەری سەرەکی سەرکەوتنی بەرپرسانە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین