فوئاد حوسێن: له‌ سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن عێراق سه‌روه‌ریى نه‌بووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "له‌ ساڵى 1991 وه‌ عێراق سه‌روه‌ریى نه‌ماوه‌ و له‌ سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن سه‌روه‌ریى نه‌بوو، چونكه‌ تیمى نێوده‌وڵه‌تى ژوورى سه‌رۆكیان ده‌پشكنى".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/ ئه‌یلوول/2022 فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات، عێراق ده‌ستى به‌وه‌ كردووه‌، سه‌روه‌ریى بگێڕێته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا سه‌روه‌ریى ته‌واوى نییه‌.

فوئاد حوسێن پێیوایه‌ دواى 1991 عێراق سه‌روه‌ریى نه‌ماوه‌ و كه‌وتووته‌ به‌ ده‌ستوه‌ردانى نێوده‌وڵه‌تى، فوئاد حوسێن ده‌ڵێ، "سه‌روه‌رى عێراق له‌ ساڵى 1991 بردرا، ئه‌و كاته‌ى سزا و ئابڵۆقه‌ى به‌سه‌ر سه‌پێندرا، تیمى نێوده‌وڵه‌تى ژوورى نووستنى سه‌رۆكیان ده‌پشكنى، ئه‌و كاته‌ له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن عێراق سه‌روه‌ریى نه‌بوو".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێیوایه‌ ئێستایش عێراق به‌ ته‌واوى سه‌روه‌ریى نییه‌، به‌ڵكو به‌ بڕواى ئه‌و ئه‌و كاته‌ سه‌روه‌رى ده‌بێت كه‌ بڕیارى ته‌واو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بدرێت نه‌وه‌ك پایته‌ختێكى تر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین