ئاماری قوربانیانی جەنگی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بڵاوكرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان (4,047) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە (16,638) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی چوارشەممە (چواری کانوونی یەکەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستیی لوبنان گوتی، لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە، (4,047) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە (16,638)هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون لە نێویاندا (316) منداڵ و (790) ژنی تێدایە.

مانگی ئەیلولی ئەمساڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەکدارانی حیزبوڵڵا چڕتر بوونەوە، حەسەن نەسروڵڵا کوژرا و هێرشی قورس کرایە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان و سەرانسەری لوبنان.

مانگی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی حیزبوڵڵا (45) هاووڵاتی سڤیلی لە باکوری ئیسرائیل و بەرزاییەکانی جۆلان کوژران، نزیکەی (73) سەربازی ئیسرائیلیش لە باکوری ئیسرائیل و بەرزاییەکانی جۆلان و باشووری لوبنان کوژراون.

ڕۆژی چوارشەممە (2024/11/27) بە نێوەندگیری ئەمەریکا و فەڕەنسا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ڕاگەیێندرا، لە کاتێکدا پێشتر هەردوولا یەکتریان بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن.

وەزیری تەندروستی لوبنان ڕاشیگەیاند، ئیسرائیل (67) هێرشی جیاوازی کردووەتە سەر نەخۆشخانەکان و (40) نەخۆشخانەی ڕاستەوخۆ کردووەتە ئامانج، (7) نەخۆشخانەش ناچار کراون دابخرێن. چەندین جار ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "چەکدارەکان و ژێرخانەکانی حیزبوڵڵا دەکەینە ئامانج".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین