دوای (30) ساڵ ئۆكراینا داوای زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەیەك دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئۆکراینا ڕەخنە لە رێککەوتننامەیەك دەگرێت کە سێ دەیە لەمەوبەر واژۆ کراوە، بە گوێرەی ئەو ڕێکكەوتننامەیە کیێڤ دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بوو لە بەرامبەر وەرگرتنی دڵنیایی ئەمنی کە جێبەجێ نەکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "کیێڤ داوای پاراستنی ئەمنی بەهێز دەکات لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ڕووسیا".

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "لە یاداشتنامەی بوداپێستی (1994)دا کیێڤ دەستبەرداری سێیەم گەورەترین جبەخانەی ئەتۆمی جیهان بوو، تاکە مەرجی لە بەرامبەردا وەرگرتنی دڵنیایی ئەمنی بوو".

وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەدا دووپاتی دەکاتەوە، "دەبێت ڕێککەوتنەکە وەبیرهێنانەوەیەک بێت بۆ سەرکردەکانی ئێستای ئەوروپا کە بنیاتنانی پێکهاتەی ئاسایشی ئەوروپا لەسەر حسابی بەرژەوەندییەکانی ئۆکراینایە".

کیێڤ ئامانجییەتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامانی ناتۆ کە ڕۆژی سێشەممە دەست پێدەکات، پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراینا دووپات بکەنەوە.

ئەگەرچی ڕووسیا بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی وڵاتان بۆ ئۆکراینا ڕەتدەکاتەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوای لە ئەمەریکا کردووە، "پشتیوانی لە دابینکردنی ئاسایشی ئۆکراینا بکەن هەروەک فەڕەنسا و چینیش داوایان کردووە".

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمەش هاتووە،"ئێمە دڵنیاین کە تاکە گەرەنتی ڕاستەقینە بۆ ئاسایشی ئۆکراینا و ڕێگریکردن لە ڕووسیا بەرامبەر بە ئۆکراینا، ئەندامێتی ئۆکراینایە لە ناتۆیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین