میدیاکانی ئیسرائیل: بەشار ئەسەد سووریای جێهێشتووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ماوەی پێنج ڕۆژە پێکدادان لەنێوان رژێمی بەشار ئەسەد و گروپە چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی بەردەوامە و باس لەوەش دەکرێت کوردەتا لە دژی ئەسەد لەنێو سووپادا ئەنجامدراوە، میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانی بە تەواوی سووریایان بەجێهێشتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (دووی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (a habar) بڵاوی کردەوە، پێکدادانەکانی سووریا لە (27)ـی مانگی رابردوو دەستیپێکردووە لە نێوان هێزەکانی رژێمی ئەسەد و گروپە چەکدارەکان تادێت ناوچەکە ڕوو لە ئاڵۆزی زیاتر دەکات.
لەکاتێکدا باس لەوەدەکرێ کوردەتا لە دژی ئەسەد لە نێو سووپادا کراوە، هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل لە هەواڵێکدا بەناوی "کوردەتای سەردەم" رایگەیاندووە، "سەرۆکی سووریا و بنەماڵەکەی بۆ ماوەیەکی نادیار سووریایان جێهێشتووە و بەرەو مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا هەڵهاتوون."
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەسەد هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و رایگەیاندووە، "بەشار ئەسەد و هاوسەر و منداڵەکانی لە ئێستادا لە رووسیان، هەروەها برا و خوشک و ئەوانیتر لە دەرەوەی سووریان و شەوی چوارشەممە بە تەواوی سووریایان جێهێشت."
لەدوای دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا، رووسیا پشتیوانی خۆی بۆ سووپای سووریا دەربڕی و چەند هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر ناوەندی شاری ئیدلیب ئەنجامدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین