کۆریای باکوور پشتیوانی  خۆی بۆ ڕووسیا دووپات دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی مۆسکۆ لە هەوڵەکانی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری نەتەوەیی خۆی لە دژی وڵاتانی ڕۆژئاوا".

ڕۆژی شەممە (30/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئوو، سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئاندری بێلۆسۆڤ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا، "هاوکاری بەرگری نێوان هەردوو وڵاتیان دووپات کردەوە".

سەرۆكی كۆریای باكوور، "ستایشی هەماهەنگییەکانی نێوانیانی کردووە، ئیدانەی هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوا و ئۆکراینای کردووە، بەتایبەتی هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا بە بەکارهێنانی چەکی دوورهاوێژ لەلایەن ئۆکرایناوە، بە مافی ڕووسیای داناوە کە بەرگری لە خۆیان بکەن".

کیم جۆنگ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "هەمیشە پشتیوانی لە سیاسەتیی ڕووسیا دەکات بۆ بەرگری لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی بەرامبەر بە وڵاتانی تر، دڵنیایی دا کە کۆریای باکوور هەمیشە لەگەڵ مۆسکۆ دەبێت."

پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆڤیەت، هەروەها لە سەرەتای جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە مۆرکێکی نوێی وەرگرتووە، کۆریای باکوور پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆی دەربڕیوە، بەتایبەتی کاتێک باس لە فراوانبوونی ناتۆ دەکرێت".

ئاشکرایە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور لە مانگی حوزەیران گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی زۆر بەرز کاتێک پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیژی لەلایەن سەرۆکی هەردوو وڵاتەوە واژۆ کرا، ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لەوەی، "ئەگەر یەکێک لەم دوو وڵاتە هێرشی بکرێتە سەر، ڕاستەوخۆ وڵاتەکەی تر دەبێت یارمەتی سەربازی و هاوکاری تری بۆ دابین بکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین