وەزیری بەرگریی عێراق: ئاسمان و سنووری وڵاتەکەمان دەپارێزین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، تەواوی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەموو پێکهاتە و لقەکانیانەوە ئامادەن بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی وڵات لە دژی هەر هێرش و هەڕەشەیەکی دەرەكی.

ڕۆژی شەممە (30/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "سوپای عێراق شانبەشانی هێزە ئەمنییەکانی دیکە بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی ئاسایشی عێراق و هاووڵاتییانی".

وەزیری بەرگریی عێراق ڕوونیشیکردەوە، "ڕێگە نادەین هیچ تیرۆریست، کەس و لایەنێک دزە بکاتە ناو خاکی وڵاتەکەمان".

ئەم لێدوانانەی وەزیری بەرگریی عێراق دوای پێکدادانەکانی نێوان سوپای سوریا و چەند گرووپێكی بەناو ئیسلامی دێت بەتایبەتی حیات تەحریر شام، كە هێزەكانیان کە لە ڕۆژئاوای حەلەب و باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب چڕبووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە شەڕ و پێکدادانلە پارێزگای حەلەب لە نێوان هاوپەیمانی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستی پێکرد. هیئه‌ تحریر الشام سەرکردایەتی هێرشەکەی دەکرد کە یەکێکە لە بەهێزترین میلیشیا چەکدارەکان لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا.

دوێنێ هەینی (2024/11/29)  لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، "سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بە تەواوی پارێزراوە بەتایبەتی ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها هێزەکانی سنوور بە نوێترین چەک و کەلوپەلی سەربازی لە ئامادەباشیدان، وەك فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و یەکەکانی هەواڵگری لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی تیرۆریستان دەکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین