سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کونسولى نوێى کۆریاى باشوور کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆنسوڵى نوێى کۆریاى باشوور ڕایدەگەیێنێت، "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكاریى مرۆیى كۆریاى باشوور" بە کونسولى نوێى کۆریاى باشوور گەیاند، كە بە "پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌‌."

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ چۆ كیجۆنك كونسولى گشتیى نوێى كۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى لە کونسوڵى نوێى کۆریاى باشوور کرد و "هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانى نیشان دا و سوپاس پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكاریى مرۆیى و بنیاتنانى توانسته‌كان و پشتگیریى كۆریاى باشوور دووپات كرده‌وه كه‌ له‌ ڕێگه‌ى تیمى سه‌ربازیى زه‌یتوون و ئاژانسى كۆیكاى كۆرییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌‌."

کونسولى گشتیى کۆریاى باشوور لە هەولێر جەختى لەوەکردەوە، “كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیى تایبه‌ته‌ و هیواى خواست بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ئاستى به‌رزتر و فراوانتر ببه‌ن."

هەروەها چۆ كیجۆنك، "پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ئاماده‌یى و چالاكییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تایبه‌تى كۆرى و ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنان بۆ كۆمپانیا كۆرییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو."

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى كولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى به‌تایبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌یى و فێركردندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین