کۆسرەت ڕەسووڵ لە ساڵیادى گشتپرسى: یەکێک لە رۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانم کوردستانی

نوچەنێت:

کۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادى گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "دەمانەوێت مافە دەستووری و دیموکراسییەکانمان پیادە بکەین."

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ئەیلوول/2022) کۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادى گشتپرسى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ریفراندۆم موڵکی هیچ کەس و لایەنێک نییە، گەلی کوردستان کردی و بۆ ئایندەی گەلەکەشمان بوو."

کۆسرەت ڕەسووڵ لە بەشێکى پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، یەکێک لە رۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانم، کە سەرپەرشتی کردنی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانمان وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی پێ سپێردرا، لە رووداوێکی مێژوویی و دەگمەندا خەڵکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان دەنگیان داو کوردستانیەتی ئەو ناوچانەیان سەلماندەوە."

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاژە بەوە دەکات، "لەم رۆژە پیرۆزەدا، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم و وەک هەمیشەش دووپاتی دەکەینەوە کە گەلەکەمان لەگەڵ پێکەوەژیانی ئاشتیانەیەو دەمانەوێ مافە دەستووری و دیموکراسییەکانی خۆمان پیادە بکەین."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین