شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

نوچه‌نێت

د. جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ‌رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندێكى هه‌رێمى كوردستان ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا بۆ ته‌واوكردنى گفتوگۆكان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئادار جوتیار عادل قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و رایگه‌یاند، شاندى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا بۆئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 بكات.

گوته‌بێژى حكومه‌ت هیواى خواست پرۆژه‌ى بودجه‌ ببێته‌ هه‌نگاوێك بۆ بونیادنانه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌مه‌یشى به‌ هه‌نگاوى یه‌كه‌م زانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى تر.

دواتر جوتیار عادل هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت گوتى، "ئومێد ده‌خوازین بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن و ده‌نگ به‌ بودجه‌ بدرێت".

پێشتر هه‌رێمى كوردستان زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌ بۆ دیارى كردنى پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین