سەرۆک بارزانى: ئەگەر ئیرادەمان بشکێت، دەستکەوتەکانیش لەدەست دەدەین کوردستانی

نوچەنێت:

لە پێنجەمین فێستیڤاڵى ڕۆژى رۆشنبیرى دهۆک، بە ئامادەبوونى سەرۆک بارزانى بەڕێوەدەچیت و تێیدا لە وتارێکدا لە بارەى ساڵیادى گشتپرسى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "ئەمڕۆ ڕۆژێکى مێژووییە، دەست و چاوى ئەوانە ماچ دەکەم کە خۆیان نەچەماند و ناچەمێنن."

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ئەیلوول/2022) پێنجەمین فێستیڤاڵى ڕۆژى رۆشنبیرى دهۆک بە ئامادەبوونى سەرۆک بارزانى دەستى بە کارەکانى کرد و تێیدا وتارێکى پێشکەشکرد و ڕاگەیاند، “مێژووى ئێمە پڕە لە شانازى نابێت خۆمان لە کەس زیاتر بزانین و خۆشمان لە کەس بە کەمتر نازانین."

سەرۆک بارزانى لە بەشێکى وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەدا، "ئەگەر ئیرادەمان بشکێت، دەستکەوتەکانیش لەدەست دەدەین."

پێنجەمین فێستیڤاڵى رۆشنبیرى دهۆک بۆ ماوەى دوو ڕۆژ لە پارێزگاى دهۆک، بە بەشدارى ڕۆشنبیرانى هەر چوار پارچەى کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین