سەرۆک بارزانى لە ساڵیادى ریفراندۆم پەیامێکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
پێنج ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەندامدانى یەکەمین گشتپرسى لە هەرێمى کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانى، لە ساڵیادى ریفراندۆمى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "ئهوهى نەیەوێ بە چیادا هەڵزنێ بۆ تاهەتایە لەناو چاڵ و چۆڵدا جێ دەمێنێ."
ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ئەیلوول/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی لە پێنجەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەژمارى خۆیدا تویتێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانى لە تویتکەیدا نووسیویەتى، "ئەو رۆژەی میللەت ژیانی ویست، بێگومان چارەنووس بهدهنگیەوە دێت تاریکیی شهو هەر دەبێ بڕەوێتەوە و زنجیریش ههر دهبێ بپسێ."
لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا سەرۆک بارزانى ئەوەشى نووسیوە، "ئهوهى نەیەوێ بە چیادا هەڵزنێ، بۆ تاهەتایە لەناو چاڵ و چۆڵدا جێ دەمێنێ."
ئەم پەیامەى سەرۆک بارزانى لە کاتێکدا، ڕۆژى (25)ـى ئەیلوولى (2017) یەکەمین گشتپرسى سەربەخۆیى لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا، کە تێیدا زۆرنەى خەڵکى هەرێمى کوردستان بۆ سەربەخۆیى کوردستان دەنگیان بە (بەڵێ)دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment