عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ 731 بڕیارى ده‌ستگیركردن بۆ گه‌نده‌ڵكاران ده‌رچووه‌، كه‌چى زۆربه‌یان جێبه‌جێنه‌كراون، یاساناسانیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران هۆكارێكه‌ بۆ زیادبوونى گه‌نده‌ڵى.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، به‌گوێره‌ى ئامارى فه‌رمى له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ 731 بڕیارى ده‌ستگیركردن ده‌رچووه‌، ته‌نیا 396یان جێبه‌جێكراون، كه‌ هه‌شتیان وه‌زیرو هاوشانى وه‌زیرن، 53 پله‌ تایبه‌تن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و هاوشانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتین.

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقیش باسى له‌وه‌ كردووه‌ له‌ دۆسییه‌كانى سزادان ناوى 280 وه‌زیر و  پله‌ تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوون. 

سكاى نیوز سه‌رنجى داوه‌ته‌ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه‌ دادگایى ده‌كرێن به‌ شێوازى ئاماده‌نه‌بوونه‌ "غیابى" ئه‌مه‌یش وا ده‌كات رێكارییه‌كان به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران كاریگه‌رییان نه‌بێت.  ئه‌میر ده‌عمى یاساناس له‌ لێدوانێكى بۆ سكاى نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌ گه‌لێك هۆكار هه‌یه‌ كه‌ وا ده‌كه‌ن به‌ غیابى دادگایى به‌رپرسانى گه‌نده‌ڵ بكرێت، له‌وانه‌ بڕیارى گرتنه‌كه‌یان زوو جێبه‌جێ ناكرێت، دووه‌م له‌ كاتى بوونیان له‌ پۆسته‌كانیان لێپرسینەوه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت، به‌ڵام كاتێك ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات دادگایى ده‌كرێن.

سكاى نیوز باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و ئاسانكارییه‌ى كه‌ له‌ رووى یاساییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران ده‌كرێت، هانده‌رێكه‌ بۆ زیادبوونى گه‌نده‌ڵى له‌ عێراق. 

به‌گوێره‌ى راپۆرتى ساڵانه‌ى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌ڵه‌تى چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ دواى یه‌كه‌وه‌ عێراق له‌ ریزى پێشه‌وه‌ى وڵاتانى گه‌نده‌ڵه‌دایه‌.
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین