سەرۆك بارزانى پيرۆزبايى لە يەكێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە (21/ئەيلوول/2022) سەرۆك مەسعود بارزانى بە بۆنەى (52) ساڵەى دامەزراندنى يەكێتى زانيا پيرۆزبايى لە سەرۆك ئەندامانى يەكێتييەكە كرد و راشيگەياند، " دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان بە ڕێنوێنی و ڕاسپاردەی جەنابی بارزانیی نەمر بڕیارێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان."
دەقى پەيامى سەرۆك مەسعود بارزانى:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا و دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم.
دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان بە ڕێنوێنی و ڕاسپاردەی جەنابی بارزانیی نەمر بڕیارێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان و هەروەها بڵاوكردنەوەی دینداری و خوداناسی و قووڵتركردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی. لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵ و قوربانیدانی مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام لە برەودانی میانڕۆیی و هزری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و ڕەتكردنەوەی ژێردەستی لە مێژووی میللەتەكەماندا زۆر بەرچاو بووە و، بە دڵنیاییشەوە ئەو ڕۆڵە لە قۆناغی ئێستا و داهاتووشدا گرنگ و كاریگەر دەمێنێتەوە.
لەو یادەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.
خودای گەورە پشت و پەنای هەموولایەكمان بێت.
مسعود بارزانی
21ی ئەیلوولی 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment