ئەمڕۆ سەرۆك بارزانى و پافڵ تاڵەبانى كۆدەبنەوە کوردستانی
بڕيارە ئەمڕۆ سەرۆك بارزانى لەگەڵ پافڵ تاڵەبانى سەرۆكى يەكێتى نيشمانى كوردستان بۆ يەكلاكردنەوەى كانديدى سەرۆك كۆمار لە پيرمام كۆببنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/ئەيلوول/ 2022) كەناڵى رووداو بڵاوى كردەوە سەرۆك مەسعوود بارزانى لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام  كۆببنەوە

سەبارەت بە ناوەرۆكى كووبنەوەكە، بەپێى زانيارييەكان ئەمرۆ سەرۆك بارزانى و پافڵ تاڵەبانى چەند تەوەريەكى پەيوەست بە ناوخۆى هەرێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ دەكەن، لەوانە پرسى یەکلاکردنەوەی كانديدى سەرۆک کۆمار و  پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان و پەيوەندييەكانى پارتى و يەكێتى.

پارتى و يەكێتى تاوەكو ئێستا لەسەر كانديدێكى دياريكراو بۆ پۆستى سەرۆك كۆمار نەگەيشتوونە رێككەوتنە، يەكێتى نيشتيمانى كوردستان سوورە لەسەر كانديدكردنى د.بەرهەم ساڵح، پارتيش سوورە لەسەر كانديد كردنى رێبەر ئەحمەد بۆ ئەم پۆستە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین