سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بە فەرمى بانگهێشتى بەریتانیا دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته‌ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا."

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/ئەیلوول/2022) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته‌ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "لەم سەردانەیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت."

ڕۆژى (11)ـى ئەیلوولى (2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى شاژنى بەریتانیا، "له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشیى خۆى و گه‌لى كوردستانى ‏به‌ شا چارلزى سێیه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌لى شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانى ‏كۆمۆنوێلس گه‌یاند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.‏"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین