لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سێ خاڵ له‌گه‌ڵ سه‌در كۆده‌بنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ده‌ڵێ له‌ رۆژانى داهاتوو شاندێكى باڵا پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر سێ خاڵ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/ ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دواى ته‌واوبوونى چله‌ى ئیمام حوسێن شاندێكى باڵاى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان سه‌ردانى نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان لایه‌ كه‌ داواكارییه‌كانى سه‌دریش له‌خۆده‌گرێت و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ له‌ سێ خاڵ پێكهاتووه‌.

به‌ر له‌وه‌ى باس له‌ خاڵه‌كان بكرێت، ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ شانده‌كه‌ له‌مانه‌ پێكدێت: سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و نوێنه‌رى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى.

خاڵه‌كانیش بریتین له‌: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان و  هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و پێكهێنانى حكومه‌تێك كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌نجام بدات. له‌گه‌ڵ گۆڕینى محه‌مه‌د شیاع سوودانى ئه‌گه‌ر سه‌در پێداگریى له‌سه‌ر گۆڕینه‌كه‌ى كرد.

له‌ 10 تشرینى یه‌كه‌مى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌ هۆى ناكۆكی سیاسى لایه‌نه‌كان تا ئێستا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ و حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌ و په‌رله‌مانیش په‌كخراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین