به‌ڕاستى ئه‌مه كچه شاى ئێرانه؟
نوچه‌نێت
چه‌ند ساڵێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوه ناوه وێنه‌ى ئافره‌تێكى قه‌ڵه‌و بڵاوده‌بێته‌وه، به گاڵته‌وه ده‌گوترێت ئه‌مه وێنه‌ى عیسمه‌ت ناسره‌دین قاجارى شاى ئێرانه. ده‌گوترێت ئه‌و ژنه 134 شازاده و خانه‌دان خوازبێنی كردووه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردوونه‌ته‌وه، بۆیه 13 كه‌س له‌وان له داخان خۆیان كوشتووه.
ماڵپه‌ڕى "میسبار" به‌دواداچوونێكى بۆ وێنه‌كه كردووه و دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م ژنه‌ى كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گاڵته‌ى پێده‌كرێت، به راستى كچى ناسره‌دین شا بووه له‌نێوان ساڵى 1855 تا 1905 ژیاوه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به شووكردنه‌كه‌ى ته‌واوى زانیارییه‌كان ره‌تكراوه‌ته‌وه و به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له ته‌مه‌نێكى زۆر بچو‌وكدا عیسمه‌ت شووى كردووه.
ڤیكتۆریا مارتینیز مامۆستاى زانكۆ له سوید سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر وێنه‌كه داوه و باسى له‌وه كردووه نابێت به‌هۆى شێوه‌ى ئافره‌تێك مێژوو بشێوێنرێت و گاڵته‌ى به شێوه‌ى ئه‌و كات بكرێت، له به‌رانبه‌ردا رۆڵه مێژووییه‌كانیان فه‌رامۆش بكرێت. مارتینیز ئه‌و بۆچوونه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه عیسمه‌ت به خواستى خۆى خوازبێنى ره‌تكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ، "ئه‌مه به‌گوێره‌ى خواستى باوكى بووه و ته‌نانه‌ت زۆر زوو شووى كردووه".
سه‌باره‌ت به‌و مووه‌ى كه وه‌ك سمێڵ له وێنه‌كانى عیسمه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌فسانه نه‌جم ئابادى له زانكۆى هارڤاردى ئه‌مریكى باس له‌وه ده‌كات هه‌ر سه‌رده‌م و پێوه‌رى جوانى خۆى هه‌بووه ئه‌و كات له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌میش به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه فارسییه‌كان ژنانى قاجار وه‌ك نیشانه‌یه‌كى جوانى خه‌تێكى ناسكیان هه‌بووه و وه‌ك ئێستا پاكیان نه‌كردووه‌ته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment