سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى قەتەر کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى قەتەر لە عێراق، جەخت "له‌ خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ ‏په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شى نێوانیان و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ ‏وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ كه‌رت و بواره‌ جیاكاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق" دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (13/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ خالد بن حه‌مه‌د ئه‌لسلێتى، باڵیۆزى قه‌ته‌ر له‌ عێراق ‏كرد.‏

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا "‌په‌یوندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ‏سیاسیى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى ‏قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر له‌ داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ مۆندیالى جیهانى 2022 تاوتوێ كران.‏"

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى قەتەر لە عێراق، جه‌ختیان له‌ "خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ ‏په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شى نێوانیان و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ ‏وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ كه‌رت و بواره‌ جیاكاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ‏كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان لە گرنگیى گه‌شته‌كانى ڕاسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانیى قه‌ته‌رى‌ ‏بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.‏"

گرنگیى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ‏دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو‌.‏

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین