ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتى ئەوقافى سلێمانى لەسەر جەیلان سەباح کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقاف لە پارێزگاى سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى سەبارەت بە لێدوانێکى (جەیلان سەباح) بەڕێوەبەرى مزگەوتەکان و پشکنین دەڵێت، "دوور لە هەموو بەهایەیەکى ئەخلاقى و کۆمەڵایەتى" لە مێدیا و پەیجەکان هێرشى کراوەتەسەرى.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ئەیلوول/2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکمان لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور بۆ چارەسەر و گرفتەکانی مزگەوتەکان لە ڕووی ئیدارییەوە هەندێ پەیج و ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین خاتوو جیلان دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و دوور لە پرەنسیپی ڕۆژنامەگەری ئێمە ڕایدەگەیەنین."

هاوکات ئاماژەش بەوەشدەکات، "ئەم خاتوونە بەڕێزە بەرپرسی بەشێکە وەک هەموو فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ڕەخنانەی کە گرتوویانە بۆ ئەم بەڕێزە هیچ بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە."

ئەمڕۆ جیلان سه‌باح به‌رێوه‌به‌ری گشتی مزگه‌وته‌كان و پشكنین له‌ بەرێوەبەرایەتی ئه‌وقافی سلێمانی چەند وێنەیەکى خۆى بڵاوکردەوە، کە تێیدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ لێپرسراوی مزگه‌وته‌كانی سلێمانی كۆبووەوە و ڕایگەیاندبوو، “گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی بەرزونزمی بڵندگۆكان و رەچاوكردنی باری دەرونی هاوڵاتیان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین