سه‌در به‌ به‌رهه‌م و كازمى نه‌خشه‌ى هاوپه‌یمانییه‌كان ده‌شێوێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ به‌ پێداگریى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كارته‌كان تێكه‌ڵ به‌ یه‌كتر ده‌كات و نه‌خشه‌ى هاوپه‌یمانییه‌ ده‌شێوێنێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/ئه‌یلوول/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكى شیكارى باس له‌وه‌ ده‌كات به‌ دوایین پێشنیارى موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در نه‌خشه‌ى هاوپه‌یمانییه‌كان ده‌شێوێنێ. شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، " به‌ داواكردنى هێشتانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و كازمى جارێكى تر سه‌در كارته‌كان له‌ عێراق تێكه‌ڵ به‌ یه‌كتر ده‌كات".

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو سه‌در له‌ رێگه‌ى ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ به‌ "وه‌زیرى سه‌در" ناسراوه‌، پێشنیارێكى نوێى خسته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق، كه‌ له‌ دوو بڕگه‌ى سه‌ره‌كى پێكهاتبوو یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ بوو كورد و سوننه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق بكشێنه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌كه‌ شه‌رعیه‌تى نه‌مێنێ. ئه‌ویتریان هێشتنه‌وه‌ى كازمى و به‌رهه‌م ساڵح بوو له‌ پۆسته‌كه‌یان تا ئه‌و كاته‌ى هه‌ڵبژاردنێكى تر ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ى شیكارییه‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مه‌ شڵه‌ژاندن و شێواندنى ئه‌و هاوپه‌یمانییانه‌یه‌ كه‌ له‌ عێراق هه‌یه‌، چونكه‌ سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌میان كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مان، سوننه‌ بێده‌نگى نواندووه‌، به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ بۆ پارتى و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاڵۆزه‌. پارتیش ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى بۆ گۆڕینى به‌رهه‌م ساڵح رێكبكه‌وێ

سه‌باره‌ت به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌شێكیان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى كازمى نییه‌، ئه‌وانیش فه‌تح و نه‌سڕ و ره‌وتى حیكمه‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تى یاسا و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كازمى قبووڵ ناكه‌ن، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌مانه‌ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح نییه‌ له‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت سه‌رنجێكى زیاترى داوه‌ته‌ سه‌ر گۆڕانى هه‌ڵویستى سه‌در له‌ به‌رانبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، پێیوایه‌ پێشتر دژایه‌تییه‌كى تووندى به‌رهه‌مى ده‌كرد، كه‌چى ئێستا 180 پله‌ گۆڕاوه‌. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكات كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ست به‌ "پیلانگێڕى" بكه‌ن و گۆڕان له‌و هه‌ڵوێستانه‌ به‌ده‌ستى ده‌ره‌كى بزانن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین