یه‌ده‌گى دراوى بیانى عێراق به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئاشكراى ده‌كات، یه‌ده‌گى دراوى بیانى بانكى ناوه‌ندى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 85 ملیار دۆلار كه‌ ئه‌مه‌یش به‌رزترین ئاستە له‌دواى ساڵى 2003وه‌ .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  12/ئه‌یلوول/ 2022 ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌ده‌گى دراوى عێراق به‌رزترین ئاستى له‌ 20 ساڵى رابردوودا تۆماركردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 85 ملیار دۆلار.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق مانگى رابردوو به‌ فه‌رمى رایگه‌یاند، یه‌ده‌گه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 80 ملیار دۆلار و پێشبینى ئه‌وه‌یشى كرد له‌كۆتایى ئه‌مساڵ بۆ زیاتر له‌ 90 ملیار به‌رزببێته‌وه‌.

عه‌مار خه‌له‌ف جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ لێدوانێكى گوتوویه‌تى، “هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى یه‌ده‌گى دراوى بیانى، بۆ زیادبوونى نرخى نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”. هه‌ر بانكى ناوه‌ندى ئاشكراى كردووه‌ كه‌ یه‌ده‌گى زێر بووه‌ته‌ 130.4 تۆن، كه‌ به‌هاكه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت ملیار دۆلار ده‌بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین