سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ یانەى دهۆک: چاوەڕێی سەركەوتنی زیاترتان لێدەكەین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایى لە یانەى وەزرشى دهۆک دەکات، بە بۆنەى سەرکەوتنیان بۆ خولى نایابى عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەبۆنەی سەركەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆكەوە بۆ خولی نایابی یانه‌کانی عێراق، بە گەرمیی پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەكەتان."

لە پەیامەکەیدا ئەوەش هاتووە، "بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشكەوتنی وەرزش لە كوردستاندا دەكەینەوە."

دەقى پەیامى پیرۆزبایى سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ یانه‌ی دهۆک:

بەڕێز سەرۆكی یانەی تۆپی پێی دهۆك

بەبۆنەی سەركەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆكەوە بۆ خولی نایابی یانه‌کانی عێراق، بە گەرمیی پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەكەتان، لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاندەرانی یانەكەتان و وەرزشوانانی كوردستان ده‌که‌م.

هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشكەوتنی وەرزش لە كوردستاندا دەكەینەوە. بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانینە ئەم سەركەوتنەتان و چاوەڕێی سەركەوتنی زیاترتان لێدەكەین.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٢/٩/١١

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین