به‌رپرسى میتى توركی به‌ سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یێندراو له‌ عێراقه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى رووادوى راگه‌یاندووه‌، هاكان فیدان به‌رپرسى هه‌واڵگرى توركیا چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/ ئه‌یلوول/2022 ماڵپه‌ڕى رووداو له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، هاكان فیدان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كردووه‌ و له‌گه‌ڵ چه‌ندان به‌رپرس كۆبووه‌ته‌وه‌.

رووداو باس له‌وه‌ ده‌كات گوایه‌ زانیارییه‌كانى له‌ یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ وه‌رگرتووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ كۆبووه‌ته‌وه‌. گوایه‌ فیدان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك  كۆمار و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و خه‌میس هه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سەروەریی سوننه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ باس له‌وه‌یش ده‌كات كه‌ هاكان فیدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانیش كۆبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه‌. به‌ڵكو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، هاكان فیدان پاڵپشتى توركیاى بۆ سوننه‌كان دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یشى نیشان داوه‌ بۆ پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌ رووداوه‌كه‌ى په‌رەخ كه‌ به‌ هۆى بۆردومانێكى توركیاوه‌، له‌ 20ى ته‌مووزى رابردوو نۆ گه‌شتیارى عه‌ره‌ب گیانیان له‌ده‌ست دا و  26 كه‌سى تریش بریندار بوون. 

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر میدیاى عه‌ره‌بى بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، هاكان فیدان و عه‌لى مه‌ملووك به‌رپرسى هه‌واڵگرى رژێمى سووریا كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دیار نییه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ى فیدان بۆ عێراق په‌یوه‌ندى به‌ دۆسیه‌یه‌كى هاوبه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ لەگەڵ ئەوەی سووریا، یان جیایه‌.

جیا له‌ په‌یوه‌ندى ئابوورى و ئه‌منى نێوان عێراق و توركیا، چه‌ندان دۆسیه‌ى تر هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ كه‌ هه‌میشه‌ جێى مشتومڕه‌ ئه‌وانیش دۆسیه‌ى په‌كه‌كه‌ و دۆسیه‌ى ئاوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین