ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان توركيا و رووسيا دەگاتە بەرزترين ئاست
بەهۆى جەنگى رووسيا و ئۆكراينا، پەيوەندیى مۆسكۆ لەگەڵ وڵاتان پچڕا، ئەوەش بووە هۆكارى وەستانى رەوانەكردنى خۆراك بۆ جيهان، كە راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانى رووسيا دروستکرد، سه‌ره‌ڕاى كاريگهييه نهرێنيهكان، بەڵام توركيا به‌رده‌وام بوو له راگرتنى هاوسه‌نگى ستراتيژيى خۆى لە نێوان رووسيا و لايەنەكانى بەرانبەرى، بەمەش توانى سياسەتى دەرەوە بە هاوسەنگى رابگرێت، كە به‌شێوه‌يه‌كى كاريگه‌ر پەيوەندى بازرگانيه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا بەردەوام بوو.
له‌و كاته‌ى جەنگ ده‌ستى پێكردووه، نزيكبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى تورك وەك چاره‌سه‌رێك بۆ پەيوەندى توركيا و رووسيا و ئاڵوگۆرى بازرگانى بەردەوامە، ئەوە وايكردووە رۆژ لەدواى رۆژ ئەو پەیوەندییە بەرەو پێش بچێت.
له مانگى رابردوو ئاڵوگۆرى بازرگانى نێوان توركيا و رووسيا ژماره‌ى پێوانه‌ى لە هه‌نارده‌كردنى مانگانه‌دا تێپەڕاند، بە گوێرەى داتاكانى هه‌نارده‌كارانى توركيا (TIM) له مانگى رابردوو ئاڵوگۆڕى بازرگانى توركيا به‌راورد به مانگى ئابى ساڵى رابردوو بە ڕێژەى له ( 13.1%) زيادى كردووه، بەمەش بڕەکەى گەيشتۆتە (21) مليار و (340) مليۆن دۆلار.
هه‌نارده‌ى توركيا و رووسيا، له مانگى ئابى ئەمساڵ گه‌يشتۆته به‌رزترين ئامارى مانگانه (738) مليۆن و (527) هه‌زار دۆلار، بەمەش توركيا لە فرۆشتنى دەرەكى لەگەڵ رووسيا بەراورد بە هەمان بەروارى ساڵى رابردوو بە رێژەى له (87.2%) زيادى كردووە، لە بەرانبەردا رووسيا له پشكى فرۆشتنى ده‌ره‌كى توركيا بە ڕێژەى لە (3.5%) زيادى كردووە، بەم جۆرە رووسيا له مانگى ئابدا زۆرترين هه‌نارده‌ى بۆ توركيا بووه، كە له ريزبه‌ندى شه‌شه‌مين وڵات دێت.
ئەم وڵاتانه‌ى زۆرترين ئاڵوگۆڕى بازرگانیان هه‌يه له‌گه‌ڵ توركيا بریتین: ئه‌ڵمانيا ئاستى پێوانەيى تێپه‌راندووه، زۆرترين ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ توركيا هەيە، كه قەبارەکەى يه‌ك مليار و (504 )مليۆن دۆلارە، ئه‌مه‌ريكا به‌بڕى يه‌ك مليار و (308) مليۆن دۆلار، به‌ريتانيا به‌بڕى (934) مليۆن و (807 )هه‌زار دۆلار، عێراق (934) ملیۆن و (807) هەزار دۆلار، ئيتاليا به‌بڕى (810)مليۆن و (286) هه‌زار دۆلار.
ئاڵوگۆڕى بازرگانى رووسيا گه‌يشتۆته لوتكه
توركيا له مانگى ئابى ئه‌مساڵدا زۆرترين هه‌نارده‌كردنى له ڕووى له‌گه‌ڵ رووسياى بوو، توركيا له‌گه‌ڵ رووسيا له هه‌مان مانگى ئابى ساڵى رابردوو له فرۆشتنى ده‌ره‌كى به بڕى (344) مليۆن و(53) هه‌زار دۆلار)هه‌نارده‌ى زيادى كردووه.
هه‌روه‌ها توركيا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكاش به‌بڕى (182) مليۆن و (391) هه‌زار دۆلار هه‌نارده‌ى زياد كردووه، له‌گه‌ڵ عيراقيش (161) مليۆن و (432) هه‌زار دۆلار، له‌گه‌ڵ ئيمارات (146) مليۆن و (450) هه‌زار دۆلار، له‌گه‌ڵ كۆمارى باشوورى ئه‌فريقاش (122) مليۆن و (502) هه‌زار دۆلار، هه‌نارده‌كردنى له‌گه‌ڵ ئه‌م ولاتانه زيادى كردووه.
به‌رهه‌مه كيمياييهكان لە هەناردەى توركيا بۆ رووسيا لە مانگى ئابدا به‌بڕى (167) مليۆن دۆلار هه‌نارده كردووه، هه‌روه‌ها رووسيا ئامێر و پارچه‌كانى ئيكسسوارات به‌بڕى (71) مليۆن و (311) هه‌زار دۆلارى رەوانە كردووە، هه‌روه‌ها پيشه‌سازى ئۆتۆمبێل به (62) مليۆن و (172) هه‌زار دۆلار، سه‌وزه‌و ميوه به (61) مليۆن و(992 ) هه‌زاردۆلار، قوماش و كه‌ره‌سته‌ى خاو به( 48) مليۆن و (598) هه‌زار دۆلارى هەناردە كردووە.
و: دنيا ئەحمەد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment