شێركۆ جه‌وده‌ت:  ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ریه‌تى بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ى كردووه‌ حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ركى په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ده‌ڵى، "په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌ستۆى بێت بۆئه‌و شاره‌ى كردووه‌ و ئه‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ حكومه‌ت بووه‌"

بڕیاره‌ سبه‌ى 16ى ئادار له‌ ساڵیادى كاره‌ساتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌، په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بكات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى ته‌نیا له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ كێشه‌كانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات، د.شێركۆ جه‌وده‌ت له‌ لێدوانێكى گوتى، "لەبەر بێ دەسەڵاتیە لەبەر کەمتەرخەمی و هەستکردن بە شەرمە، بەرانبەر بە پارێزگای هەڵەبجە. کە بەناو کراوە بە پارێزگا بەڵام ئەوەی کە پێویستە بۆ پارێزگایەک کە کوردی ناساند بە هەموو جیهان کەمتەرخەمی گەورەی لەبەرانبەر کراوە."

شێرکۆ جەودەت، له‌ لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌ ئه‌ركى په‌رله‌مان و حكومه‌ت كرد و گووتی، " "پەرلەمان ئەوەی لەسەریەتی بۆ هەڵەبجە کردوویەتی هەڵەبجەی کردووە بە پایتەختی ئاشتی بە یاسا، بەڵام ئەوەی کە کەمتەرخەمە حکوومەت و لایانە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانە کە هەڵەبجەیان بێبەشکردووە لەئاساییترین وسادەترین خزمەتگوزاری، وەكو ئەوەی بێبەشە لە پرۆژەی ستراتیژی، لە کارگەی گەورە، ژمارەیەکی بێکاری زۆربوونی هەیە، کشتوکاڵی زۆری هەیە بەڵام وەبەرهێنان نەکراوە لە هەڵەبجەی شەهید، سرووشتی زۆر نایابی هەیە بەکارنەهێنراوە، هەرچی کەمتەرخەمی هەیە بەرانبەر هەڵەبجەی شەهید کراوە کە دەبووایە بە پێچەوانەوە بووایە."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین