پرسەنامەیەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە (هەشتى/ ئەيلوول/ 2022) سەرۆكى هەرێمى كوردستان بە بۆنەى كۆچى دوايى عومەر ميرانى پرسە نامەيەكى ئاڕاستەى بنەماڵەكەى كرد لە بەشێكى پرسە نامەكە دەڵێت، “سەرەخۆشیى قووڵم ئاراستەى بەڕێز فازل میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسیى پارتى و خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانى خوالێخۆشبوو دەکەم."
دەقى پرسەنامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچى دواییى تێکۆشەر و کادیرى دیار و پێشمەرگەى کۆن خوالێخۆشبوو عومەر میرانى، نوێنەرى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئەنقەرە، سەرەخۆشیى قووڵم ئاراستەى بەڕێز فازل میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسیى پارتى و خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانى خوالێخۆشبوو دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خواى مەزن داواکارم گیانى بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە هەمووان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو عومەر میرانى نموونەى کادیرێکى دڵسۆز و مرۆڤێکى پاک و خزمەتکار بوو، لە سەرەتاى تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و هەموو ژیانى خۆى بە خەبات و پێشمەرگایەتى و خزمەت لەپێناو گەل و وڵاتەکەیدا بەسەر برد. گیانى شاد و یادى بەخێر.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
2022/9/8
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment