سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ عه‌مار ئه‌لحه‌كیم ئەنجامدا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى سه‌ید حه‌سه‌ن ئه‌لسه‌درى، خاڵى عه‌مار ئه‌لحه‌كیم پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ ئەنجام دا.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوت/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو سه‌ید حه‌سه‌ن ئه‌لسه‌درى خاڵى، سه‌ره‌خۆشى لێكرد.

بەپێى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌ید ئه‌لحه‌كیم و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئه‌لسه‌در‌، هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."

عه‌مار ئه‌لحه‌كیم لاى خۆیەوە، "سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئه‌لسه‌درى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین