میرال ئەكشنار: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و مێزه دانانیشین كه هه‌ده‌په‌ى لێبێت
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (شه‌شى/ ئەیلوول/2022) ماڵپه‌رى (بيرگون) بڵاويكرده‌وه گورسیل تهكين، جێگری پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) راگەیاند، "بەدڵنیاییەوە ده‌توانين وه‌زاره‌ت هه‌ده‌په بدەین و هه‌موو پارته‌كان بدەین." له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى گورسێل مێرال ئاكشنار ره‌خنه‌ى توندی لێگرت و گوتى، " ئه‌و مێزه‌ى هه‌ده‌په‌ى لێبێت ئێمە لەو مێزە دانانیشین، ئه‌و مێزه‌ى ئێمه‌شى لێبێت نابێت هەدەپەی لێبێت، به‌رپرسانى حزبه‌كه‌مان له‌باره‌ى ئه‌و پرسه هەستیارە وه‌ڵام و بريارى پێويستيان داوه."
لە بەشێكی تری قسەكانی جێگری سەرۆكی جەهەپە ئاماژەی بەوە كرد، "ئه‌مه ڕوونه په‌رله‌مانتار له لايه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌نجومه‌نى نيشتيمانى توركيا و جێگره‌كان له هه‌موو پارهتهكاندا هه‌ڵده‌بژێردرێت هه‌روه‌ها له ئێستادا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نيشتيمانى توركيا په‌رله‌مانتارى ههدهپهيه."
هەرەك جەختی لەسەر ئەوەش كردبۆوە، “ئايا ئێمه ده‌ست بۆ سه‌رۆكى هه‌ده‌په بهرزناكهينهوه؟ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكه‌كان ده‌گرێته‌وه، ناڵێين به‌رێز سه‌رۆك ده‌مه‌وێت قسه بكه‌م، ئايا ناڵێن؟ ئێستا به دروستى ده‌زانن به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى له‌م وڵاته‌دا بهرێوهببهى ئه‌مه قه‌بووڵ ناكرێت، باشه ئه‌و كات هه‌ڵبژاردن مه‌كه‌ن، ئايا ئەمە ده‌بێت؟ باشه ئه‌وكات ئيراده‌ى گه‌ل له‌كوێ ده‌مێنێت؟ به‌يانى چۆن ده‌نگ به پارته‌كه‌ى خۆيان بده‌ن؟ به‌دڵنيايى ده‌توانين وه‌زاره‌ت بده‌ينه هه‌ده‌په."
ئاكشنار له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى پارێزگاكانى پارته‌كه‌ى كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئامادهكارييهكانى هه‌ڵبژاردن و ستراتيژيى هه‌ڵبژاردنيان هه‌ڵسه‌نگاند، بريارياندا له‌مه‌و به‌دوا هه‌ر هه‌نگاوێك بنرێت ده‌خرێته به‌رنامه‌ى كار، هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌ى به‌رپرسانى پارێزگاكان به‌شدارييان تێداكردبوو له‌باره‌ى قسه‌كانى تهكينى جه‌هه‌په كه گوتبوى وه‌زاره‌تێك ده‌ده‌ينه هه‌ده‌په زۆرێك له به‌رپرسانى پارێزگاكان قسه‌يان كرد ڕه‌خنه‌ى تونديان لێگرت، راشيان گه‌ياند كه هه‌ده‌په هێڵى سووره.
پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) یەكێكە لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان نوێنەرایەتی كورد دەكات، پێشتر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دەنگی بە كاندیەكانی جەهەپە و پارتی چاكە داوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment