لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ داده‌نێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى عێراق، بەشداربووان به‌ شه‌ش خاڵ گه‌یشتوون، له‌وانه‌ بانگهێشتكردنى رەوتی سه‌در بۆ كۆبوونه‌وه‌كان و دانانى نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى ئه‌یلوول/2022 سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى عێراق، سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، لەگەڵ لەیەنە  بۆ جارى دووه‌م له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌. دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نووسينگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ شه‌ش ئه‌نجام گه‌یشتوون، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

- هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رپرسیارێتى ناكۆكییه‌كان له‌ ئه‌ستۆ بگرن و له‌كاتى ته‌نگژه‌ پارێزگارى له‌سه‌قامگیرى وڵات بكه‌ن

- تیمێكى ته‌كنیكى له‌گشت ئاسته‌ سیاسییه‌كان پێكبهێنرێت، بۆئه‌وه‌ى تێڕوانینى لایه‌نه‌كان یه‌كبخات تا نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ دابنرێت.

-  كاركردنى دامه‌زراوه‌كان و به‌دیهێنانى شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كان

- بانگهێشتكردنى سه‌درییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌كان

- رێگرییكردن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كان

- چاكسازى له‌ بونیادى ده‌وڵه‌تى عێراق بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین