حه‌لبووسى كارنامه‌ى گفتوگۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دیارى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ تویته‌ر كارنامه‌ى گفتوگۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ر له‌ هه‌موو شتێك باسى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چوارى ئه‌یلوول/2022 محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ تویته‌ر باس له‌ كارنامه‌ى گفتوگۆى سیاسى لایه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌بێت كارنامه‌ى دانیشتنه‌كانى داهاتووى گفتوگۆى نیشتمانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ بابه‌ته‌ له‌خۆ بگرن، چونكه‌ بێ رێككه‌وتن له‌سه‌ریان  پرۆسه‌ى سیاسى به‌ڕێوه‌ناچێت".

دواتر حه‌لبووسى خاڵه‌كان دیارى ده‌كات كه‌ ئه‌مانه‌ن: دیاركردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵێك زیاتر نه‌بێت، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، پێكهێنانى حكومه‌تێكى ته‌واو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات. دووباره‌ لێكدانه‌وه‌ى ماده‌ى 76 ده‌ستوور. په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى، هێشتنه‌وه‌ یان هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژادن، دانانى یاساى دادگاى فیدڕاڵى، دووباره‌ رێكخستن و جێگیركردنه‌وه‌ى هێزه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌واوى ئاواره‌كان، له‌ دوایین خاڵیش باس له‌ رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌كات.

له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان كراوه‌، كه‌چى تا ئێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرن و حكومه‌ت پێكبهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین