رەوتی سەدەر رێگە نادات ملیشیا شیعەكان بەشداری چلەی ئیمام حوسێن بكەن
ئەمڕۆ شەممە (سێی/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە ڕێبەری رەوتی سەدر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "نابێت سەرایا سەلام و باڵی سەربازی رەوتی سەدر و حەشدی شەعبی ئەركی پاراستنی ئاسایشی سەردانیكەران بگرنە ئەستۆ، لە هەمان كاتیش نابێت دروشمی سیاسی لەو رێوڕەسمە بەرز بكرێتەوە."
لە بەشێكی تری قسەكانی سەدر دەڵێت، "رووی قسانم لە لایەنە فەرمییەكان دەكەم، بەتایبەت لایەنی فەرمی خۆجێیی لە كەربەلا، پێویستە زۆر ئاگادار بن، بە باشی كۆنتڕۆڵی ئاسایش بكەن، دەبێت خاڵی پشكنین تەنیا لە دەست هێزە ئەمنییەكان بێت، نابێت حەشد و سەریا و گروپەكانی تر ئەو ئەركەیان پێ بسپێردرێت."
رێبەری رەوتی سەدر لە بەشێكی تری قسەكان ئاماژە بەوە دەكات، "لەسەر هەموو عێراقییەكان پێویستە ئاگاداری خۆیان بن و بەریەكەوتن دوور بكەونەوە، لەگەڵ هێزە ئەمەنییەكان هاوئاهەنگ بن و دروشمی حزبی یا میلیشیای تەنانەت حەشدی یا رەوتی سەدریش بەرز نەكەنەوە، ئەوەش بۆ پارێزگاریە لە زیارەتكاران و میوانان و شوێنە پیرۆزەكان."
سەدر پێیوایە ئەو قسانە بە واتای كۆبوونەوە نییە لەگەڵ گەندەڵكاران لە ژێر خێمەی ئیمام حوسێن، بەڵكو بە بۆچوونی خۆی ئەو داوایەی بۆ ئەوەیە كە نایەوێت میوانان و سەردانیكەران ئازاریان پێ بگات، خەڵكانی وەك ئێمە بەیعەت بەوان نادات، ژیان لەگەڵ ئەوان ئازار، مردن بە ئێوان بەختەوەرییە."
لە كۆتایی مانگی رابردوو موقتەدا سەدر دووركەوتنەوەی لە كاری سیاسی رایگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment