چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دۆسیه‌یه‌كى سیاسى گرنگ داده‌خات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه‌، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بڕیارى داخستنى گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نگرانى سه‌در نه‌وروژێنن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سێى ئه‌یلوول/2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى كردووه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێرى رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ ماڵى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڕێوه‌چووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاردراوه‌، تا سه‌ردانى چله‌ى شیعه‌كان ته‌واو نه‌بێت، بابه‌تى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان دابخرێت.

ئه‌مه‌یش به‌ هۆى ئه‌وه‌ى جارێكى تر لایه‌نگرانى سه‌در نه‌وروژێنرێن و نه‌وه‌ك جارێكى تر بڕژێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، وه‌ك هه‌فته‌ى رابردوو بینرا.

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێشتر چه‌ندان هه‌وڵى داوه‌، تا ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بكرێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان لایه‌نگرانى سه‌در و هێزه‌ عێراقییه‌كان دروست بێت، ئه‌و به‌ره‌یه‌ هه‌وڵى ده‌دا له‌ ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌و دانیشتنێكى په‌رله‌مان رێكبخات. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین