مه‌لا به‌ختیار: هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك كورد له ناوخۆیدا ناكۆك نییه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (سێى/ئه‌یلوول/2022) مه‌لا به‌ختیار، له كۆبوونه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بۆ (کۆنفرانسی دابڕان و فێمێنزمی رۆشنگەری) وتارێكى پێشكه‌شكرد و سه‌باره‌ت به كێشه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، "هیچ نەتەوەیەک ناکۆکیی نییە بە قەد نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، کەچی دەبینین لەناو ئەو هەموو ناکۆکییانەی کە باسمان کردن، جارێکی دیکە لەبری ئەوەی سەنگەرەکانی کوردایەتی یەکبخرێنەوە، بەداخەوە بە چوار ئاراستەی جیاواز هێزە کوردستانییەکان لە باشووری کوردستانەوە بۆ بەغدا دەڕۆن، تاوەکو ئێستا هێزە کوردستانییەکان نەیانتوانیوە لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش رێکبکەون. ئەمجارە هێزە سوننییەکان دوورەپەرێزن، بەڵام هێزە کوردستانییەکان بەشێکیان دابەشبوون، بەشێکیشیان چاودێرن، بەڵام بە چوار ئەجێندای جیاواز: ئەجێندای یەکێتی، پارتی، ئیسلامییەکان و نەوەی نوێ".
به بۆچوونى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئێستا كورد په‌یڕه‌وى ده‌كات ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه به درێژایى مێژوو كورد له كاتى كێشه‌كاندا گرتوویه‌تیبه‌ر، نموونه به یه‌كگرتووى هێزه سیاسییه‌كان ده‌هێنێته‌وه له كاتى ئه‌نفال و شه‌ڕى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و كوێت.
هه‌روه‌ك له درێژه‌ى وتاره‌كه‌ى گووتیشى، "بەڵام ئەمجارەیان بە پێچەوانەوە هەلومەرجێکی بابەتی لە بەغدا و ناوچەکە لە ئارادایە، کەچی هێزە کوردستانییەکان ناکۆکن، ئەمەش بەڕاستی زەرەرێکی یەکجار گەورەمان پێدەگەیێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەرکی سەرکردایەتیی سیاسیی هێزە کوردستانییەکان لە ئاستی چارەسەرکردنی کێشەکان و خاوکردنەوەی دۆخەکە نییە".
سه‌باره‌ت به دياريكردنى دوو كانديد بۆ سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌لايه‌ن پارتى و يه‌كێتييه‌وه، مه‌لا به‌ختيار ده‌ڵێت، “پارتى و يه‌كێتى سوورن له به‌ربژێركردنى كانديده‌كانيان، به‌ڵام من چاوه‌ڕێى سوپرايزێك ده‌كه‌م.”
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment