له‌ رانیه‌ دوو كه‌س بریندار ده‌بن و حه‌وت كه‌سیش ده‌ستگیركران کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌یێنێت، به‌ هۆى دروست بوونى شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌، دوو كه‌س بریندار ده‌بن و چه‌ند كه‌سێكیش ده‌ستگیرده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (سێى/ئه‌یلوول/2022) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ڕایگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ى هێزەکانمان لە رووداوێکی شەڕکردن، "لە گوندی دەڵاڵان-ی سەربە ناحیەی سەرکەپکان لەنێوان دوو بنەماڵەدا دەستبەجێ هێزەکانمان بەهاوبەشی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و ئاسایشی سەرکەپکان گەیشتنە شوێنی رووداو، توانرا رووداوەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت."

پۆلیسى راپه‌ڕین له‌ به‌شێكى ترى ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس برینداربوون بە ناوەکانی (ئ. م. م) و (ن. ع. م) لە ڕەگەزی نێر، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدرا و خۆشبەختانە برینی بریندارەکان سوکە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 413 حەوت کەس لە هەردوو بنەماڵە راگیراون لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین