چەند بوومەلەرزەیەک لە خانەقین تۆمارکرا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ بەرەبانى دووشەممە، چەند بوومەلەرزەیەک قەزاى خانەقین و دەوروبەرى هەژاند، بەڵام هیچ زیانێکى نەبووە.

بەپێی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەزانیی ئێران، بەرەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر (1:51) خولەک بوومەلەرزەى جیاواز لە خانەقین تۆمارکراوە.

بوولەمەرزەى یەکەم بە گوڕی (2,6) پلەی ریختەر بووە، بوومەلەرزەی دووەم (3,7) پلەی ریختەر بووە، خەڵکى ناوچەکانى خانەقین و دەوروبەریشى هەستیان پێکردووە.

هەروەها دەشڵێت، بومەلەرزەی چوارەم لەڕۆژئاوای خانەقین رویداوە و گوڕی بومەلەرزەکەش 4 پلە بوە بە پێوەری رێکختەر و بەشێکی زۆری هاوڵاتیان هەستیان پێکردوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین